كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 09 / 2017 04:24 AM
هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ پاراستنی دارستان لە هەرێمی كوردستان

لە پێناو پاراستنی دارستانەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاگركەوتنەوە و بۆ پاراستنیان بۆ نەوەی ئێستا و نەوەكانی دواڕۆژ كە بەر لە هەموو شتێك پێویستیان بەم سامانە سروشتییە هەیە بۆ بە دەستهێنانی هەوای پاك و جوانی سروشتی خاك و نیشتمان و سەیرانگەكان ، و لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ناتوانی وەك پێویستە كرێكار و ئامێر و سووتەمەنی بۆ ئامێرەكان دابین بكات بۆ ئەم كارە و بۆیە لە ڕێكەوتی 7/6 تاكو 11/6/2015 وەزارەت هەڵسا بە جێبەجێكردنی هەڵمەتی پاككردنەوەی دارستانەكان لە پوش و پەڵاش لە ڕێگای كاركردنی فەرمانبەرانی وەزارەت بە خۆبەخش كە ئەنجامێكی باشی هەبوو و پێوانەیەكی باش پاككرایەوە بە تایبەتی ڕۆخی ڕێگا سەرەكییەكان، بەڵام لەبەر فراوانی ڕووبەری دارستانەكان هێشتا زۆری ماوە بۆیە وەزارەت ڕوو دەكاتە ئەو كۆمپانیایانەی سوودیان لە دارستانەكان و كەرتی كشتوكاڵ وەرگرتووە بۆ پرۆژەكانیان و ئەوانەی خواپێدراون و ئارەزووی یارمەتیدانیان هەیە و ئەو كۆمپانیایانەی تایبەتن بە دروستكردنی خواردنەوەكان لە شەربەت و ساردەمەنییە گازییەكان و ئاو و هیدیكە كە پاشماوەی قوتوو و دەبە و نایلۆنی ئەو خواردنەوانە لە دارستانەكان لە ئەنجامی سەردانی گەشتیاران بەجێ دەمینێ بۆتە مایەی پیسبوونیان و داوای یارمەتیان لێدەكەین كە هاریكاری وەزارەت بكەن لەم هەڵمەتە لە ڕێگای دابینكردنی ئامێری تایبەت بە پاككردنەوە و دروستكردنی ئاگربڕ جا بە كڕین بێت یان بەكرێ‌ یان جلوبەرگی كاركردن و سووتەمەنی بۆ ئامێرەكان ...هتد یان بەكرێگرتنی كرێكار بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بۆ كاركردن لە دارستانەكان شانبەشانی فەرمانبەرانی وەزارەت و ئەم كارەیان بەرزدەنرخێنین و مایەی ڕێز و تەقدیرن... لەگەڵ ڕێزمان. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 15/6/2015

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 2471 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat