كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 09 / 2017 04:26 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ لە كێشەی جووتیاران دەكۆڵێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەو لیژنەیەی سێ ساڵە لە وەزارەت پێكهاتووە بۆ گوێگرتن لە جووتیاران و بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانیان بەردەوام دەبێت لە ئیش و كارەكانی تاكو بەپێی تواناو یاساو رێنماییەكان هەر جووتیارێك كە داوای مافی خۆی دەكات بگاتە چارەسەری گونجاو، لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە گوێی لە جووتیاران گرت و بە كێشەو داواكارییەكانیان ئاشنا بوو، دواتر ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و بیرلێدان كرد كە جەختكرایەوە ئەمە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموو لایەكیش دابین دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 178 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat