كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 02 / 2018 12:42 PM
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای بەخێرهێنان باسی لە مەبەستی ئەم جۆرە كۆبوونەوانە كرد و داوای لێكردن راشكاوانە كێشەكانیان بخەنەڕوو تاكو لە نزیكەوە گوێیان لێ بگیرێت و چارەسەریان بۆ دەست نیشان بكرێت، دواتر دەرفەت درایە جووتیاران و هەندێكیان باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزاركرد، هاوكات هەندێ لە ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/12/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 136 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

كۆبوونه‌وه‌ى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat