كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 02 / 2018 12:39 PM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد، سەرەتا دووپاتی كردەوە كە لەو ماوەیەی رابردوودا لیژنەكە بەپێی دەسەڵاتی خۆی و رێنماییەكان توانیویەتی دەیان كێشە چارەسەربكات، ئەمڕۆش لەم كۆبوونەوەیەدا راستەوخۆو بە راشكاوییەوە گوێ لە جوتیارو خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دەگرێت تاكو لە نزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانیان ئاشنا بێت، هەروەها روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی كردنی جووتیاران، هەر لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری جووتیارانی دەڤەری سیدەكان داوای دابینكردنی هەندێ پێداویستیی ئاودێرییان كرد و لەم بارەوە راستەوخۆ وەزیری كشتوكاڵ پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری ئاودێریی هەولێرەوە كردو ئەو داواكارییەی بۆ دابینكردن، هەروەها چەندین بابەتی دیكەو كێشەو گرفت خرانەڕوو و لیژنەكەش باری سەرنج و چارەسەری بۆ دەست نیشانكردن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/12/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 108 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

كۆبوونه‌وه‌ى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat