كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 09 / 2017 04:20 AM
لە هەڵەبجە یەكەمین فیستیڤاڵی هەنارو بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەچوو وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: تا بژێویی خۆمان دابین نەكەین ناتوانین هەنگاو بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكانمان بهاوێژین

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە بە چاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو،بە هاوبەشیی ئەنجومەنی رێكخراوەكانی هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی پارێزگاكە، یەكەمین فیستیڤاڵی ساڵی 2015 بۆ هەنارو بەرهەمە خۆماڵییەكان لە نەماگەی سیروان بە ڕێوەچوو، لە رێوڕەسمی ئەم فیستیڤاڵەدا پارێزگاری هەڵەبجەو نوێنەرانی چەند كۆمپانیایەك و قایمقامی قەزای ناوەند و بەڕێوەبەرانی گشتیی یاوەریی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی ئیداری و حزبی دەڤەرەكە ئامادەی بوون، سەرەتا پارێزگاری هەڵەبجە لە میانی وتەیەكی بەخێرهێناندا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمە یەكەم هەنگاوە بۆ ناساندنی بەرهەمی خۆماڵی بە جیهان و فاكتەرێكی كاریگەری پتوكردنی ژێرخانی ئابوورییە و جەختییشی كردەوە كە ساڵانە ئەم فیستیڤاڵە بەردەوام دەبێت، لە میانی وتەیەكیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر نەتوانین بژێوی خۆمان دابین بكەین ناتوانین هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی بنێین، ئاماژەشی بەوەدا كە هه‌رچه‌نده‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ به‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی گرتووه‌، به‌ڵام توانراوە‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ باش خزمه‌تی‌ كەرتی كشتوكاڵ بكرێت و ئاماژەی بەوەشدا كە بڕی‌ 32 ملیار دینار بۆ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو دابین كراوە كه‌ خۆی‌ له‌ پاڵپشتی كردنی‌ جوتیاران و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌و له‌م بڕه‌ پاریه‌شدا بڕی‌ 12 ملیار دینار بۆ بنه‌تۆوی‌ گه‌نم دیاریكراوه‌، یه‌ك ملیارو 800 ملیۆن دینار بۆ به‌رهه‌می‌ په‌تاته‌ كه‌ ئه‌م ساڵ به‌رهه‌می‌ په‌تاته‌ چووه‌ ئاستێكی‌ زۆر باشه‌وه‌و ماوه‌ی‌ دووساڵه‌ هه‌رێم په‌تاته‌ و ئه‌م ساڵيش سێوی كوردستان‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم دەكرێت ، هەروەها راشیگه‌یاند كە هه‌ر له‌و 32 ملیار دیناره‌، توانراوه‌ بڕی‌ 2 ملیار دینار بۆ قڕكه‌ره‌كان دابین بكرێت و 3 ملیار بۆ ده‌رمان و فاكسین ‌و 6 ملیار بۆ ئالیك و یه‌ك ملیارو نیو بۆ پاڵپشتی‌ گه‌نمه‌شامی‌ و چوار ملیار دینار بۆ بواری‌ په‌له‌وه‌ری‌ و یه‌ك ملیارو نیویش بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌نارو ترێ و سێو دابینكراوه، هەر لە میانی وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ساڵ بە دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە توانراوە تا رادەیەكی باش كەرتی كشتوكاڵ ببووژێتەوەو لەم روانگەیەشەوە چاو بە رێنماییەكاندا دەخشێنینەوە تاكو لە خزمەتی جووتیاران و كەرتی كشتوكاڵدا بێت هاوكات هەوڵمانداوە چ لە ناوەوە یان لە دەرەوە بازاڕ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی بەروبوومی خۆماڵی بدۆزینەوە، ئامانجی سەرەكی ئەم فیستیڤاڵەش ناساندنی زیاتری هەڵەبجەیە بە جیهان هەروەها گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆو ئابووریی ناوچەكە و راكێشانی خەڵكێكی زۆر بۆ پارێزگاكەو پتەوكردن و چەسپاندنی كەلتووریی پێكەوە كاركردن و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان، شایانی باسە لەمیانی فیستیڤاڵەكەدا چەندین بەرهەمی وەك هەنارو گوێزو قەزوان و ترێ و بادەم و خواردەمەنیی جۆراوجۆری كوردەواری خرابوونەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1600 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

سه‌ردانى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat