كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    18 / 11 / 2017 07:20 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی كۆنفرانسی رێكخراوی كاریتاسی چیك دەبێت وەك مژدەیەك رایگەیاند: وەزارەت بۆتە ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كشتوكاڵی ئۆرگانیك

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رێكخراوی كاریتاسی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی كۆماری چیك كۆنفراسێكی لە زانكۆی كوردستان- هەولێر لەژێر درووشمی(داهاتووی كارسازیی كشتوكاڵی، هاوڕێی ژینگە لە كوردستان، ستراتیجییەكان و بەربەستەكان) سازكرد، لە كۆنفرانسەكەدا كە سەرۆكی زانكۆی كوردستان و نوێنەرانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێم و چەندین كۆمپانیاو ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو پسپۆڕانی كشتوكاڵ و جووتیارانی لێهاتوو و كارامەو دەست رەنگین لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ ئامادەی بوون، دەرفەت بە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درا وتارێك پێشكەش بكات، لە وتارەكەیدا سەرەتا سوپاسی رێكخراوەكەو وەزارەتی كشتوكاڵی چیكی كرد كە بەردەوام لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان و لەم ماوەیەدا چەندین جار دیداریان كردووە، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ بازرگان و وەبەرهێنەرەكانیش هەیە، سوپاسی حكومەتی چیكیشی كرد كە بەردەوام پێشەنگ و پاڵپشت بووە بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش، ئاماژەی بە پڕۆژەكانی رێكخراوەكە كرد لە كارسازیی كشتوكاڵی و هاوڕێی ژینگە كە 70 پڕۆژەیەو دوای هەڵسەنگاندن 20 پڕۆژەیان لێ هەڵدەبژێردرێت، سەەرتا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت دواتر هەوڵدەدرێت ببرێت بۆ پارێزگاكانی دیكە، دەستخۆشیشی لە جووتیاران كرد كە ئەركی قورسیان لەو قۆناغە لەسەر شانەو پێویستە بۆ زیادكردنی بەرهەم و چاككردنی شێوەو چەشن و كوالیتییەكەی بەردەوام لە كاردا بن، لە درێژەی وتارەكەیدا عەبدولستار مەجید جەختی لە زیادكردنی بەرهەم و پاراستنی كردەوە و لەم رووەو گوتی: پێوستیمان بە كارگەو دۆزینەوەی رێگای گونجاو هەیە بۆ هەناردەكردن بۆ دەرەوە كە پار 11 بەرهەمی كشتوكاڵیمان كە لە خۆمان زیادبووە رەوانەی وڵاتان كردووە، ئاماژەشی بەوە كرد كە لە پەتاتەو گەنم و گۆشتی سوورو زۆر سەوزەو میوەی دیكە گەیشتووینەتە خوددابینكاری، مژدەی ئەوەشی راگەیاند كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەوڵی بەڕێوەبەراەیتیی گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ بۆتە ئەندام لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كشتوكاڵی ئۆرگانیك، واتا لە بواری ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانەی كە بەبێ پەیین پەرەوەردەدەكرێت، ئەمە وێڕای چەندین بواری دیكە كە لە وتارەكەیدا ئاماژەی پێكردن، دواتر سارا عومەر راوێژكار لە كاریتاس بە تێروتەسەلی چالاكی و پڕۆژەی ئێستاو داهاتووی رێكخراوەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دوای ئەویش دكتۆر محەمەد رەشید موختار سەرۆكی زانكۆی كوردستان- هەولێر لە وتەیەكدا ئامادەبوونی زانكۆكەی بۆ هاوكاریكردن لە سازدانی هەموو جۆرە كۆنفرانس و توێژینەوەیەكی زانستی خستەڕوو، و هەندێ بەدواداچوونی بۆ خاڵەكانی نێو وتارەكەی وەزیری كشتوكاڵ كردو بە بەرزییەوە هەڵیسەنگاندن، ئینجا پریزنتەیشنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لایەن دكتۆر ئەنوەر عومەرەوە پێشكەشكرا كە بەداتاو زانیاری باسی لە ئاستی بەرهەمەكان و چالاكییەكانی وەزارەت لە هەموو بوارەكان كرد، هەر لە میانی كۆنفرانسكەدا چەندین پریزنتەیشنی دیكە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و كۆمپانیاكانی نەجلەو ئەی ئار دی پێشكەشكران و لە كۆتاییشدا چەندین راسپاردەو پلانی كاركردن گەڵاڵەكران.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/09/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 579 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat