كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 09 / 2017 04:30 AM
ده‌رباره‌ى جه‌نابى وه‌زير

ناو:عبدالستار مجید قادر لەدایك بووی 1970 * لە ساڵانی هەشتاكاندا بەهۆی زوڵم وستەمی بەعس ناچار بوو لە 1987 قوتابخانە بە جێ بێڵێ و پەیوەندی بكا بەڕیزەكانی پێشمەرگە. * لە قوتابخانە هەمیشە پلەی نایابی بەدەست هێناوە ، وە دوای ڕاپەڕین تاقیكردنەوەی پۆلی شەشەمی داوەتەوە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەست هێناوە. * وێڕای ئەمەش چەند بڕوانامەیەكی لە خولە جۆراو جۆرەكان و لە بوارە جیاكاندا بەدەست هێناوە وەك (بەڕێوەبردنی گشتی،مافی مرۆڤ،پارتی سیاسی، سیاسەت،ڕێكخراوی سیاسی،ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی،هەڵبژاردن وسیستەمی هەڵبژاردن،.....هتد. * بەشداری خولە جیا جیا كانی زۆر لە ڕێكخراوە كانی جیهانی كردووە وەك(UN،IRI،NDI،...) بۆیە لەو بوارانەی ئاماژەی پێ كرا وەك ڕاهێنەر وچالاك وانێك وانەی گوتۆتەوە ودەوری خۆی بینیوە. * زمانەكانی عەرەبی وفارسی وئەڵمانی وكەمێك ئینگلیزیش دەزانێ. * لەبواری سیاسی وحزبیشدا زۆر پلەو پۆستی هەستیارو گرنگی بەدەستەوە بووە وەك (كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ووتەبێژی كاروباری وڵاتانی دەرەوە و...هتد.لەكۆمەڵی ئیسلامی كوردستان. * ئەزمون وشارەزایی هەیە لە ڕووی سەرپەرشتی كردن وبەڕێوەبردنی تاك ونووسینگەو ئۆڕگان. * كەسێكی كۆمەڵایەتیەو خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیەتی لەناو جەماوەر بەهۆی ئەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەی كە لەگەڵ چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە هەیەتی. * ئێستا وەزیری كشتوكال َو سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ودەڵێ من جوتیارم وكوڕە جوتیاریشم وحەز بەخزمەت كردنی ئەم توێژە دەكەم وئاواتە خوازم كە كەرتی كشتوكاڵی بگەیەنمە ئاست خۆ بژێوی لە خۆراك وئاودا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/6/2014       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 4413 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat