كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    24 / 02 / 2018 12:41 PM
وەزیری كشتوكاڵ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری كرد پێكهێنانی چەند لیژنەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی هاوردەی گۆشتی هیندی و جەرگی مریشك و ماسیی ڤێتنامی

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ و پلاندانانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەران و بەرپرسانی هۆبەو بەشەكانی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی پارێزگاكان و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە سێ بابەت كە گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەسەر كرا، یەكەمیان پەیوەست بوو بە هاوردەكردنی گۆشتی گۆلكی گامێشی هیندی، لەم روەەوە وەزیری كشتوكاڵ بە گشتی باسی لە پرۆسەی هاوردەكردنی گۆشت كردو رایگەیاند كە لە رابردوودا قەدەغەكرابوو، بەڵام دوای ئەوەی كە وەزارەت لە رێی لیژنەی پسپۆڕ كە لەگەڵ بازرگانەكان سەفەری وڵاتانیان كرد رێگە بە هاوردەكردنی گۆشتی لەو وڵاتانە درا كە مەرجیان تێدایە لە رووی تەندروستی و پاكیی و دووریی لە نەخۆشییەكان و هەبوونی بڕوانامەی ڤێتێرنەری جیهانی و سەربڕین بە رێگەی حەڵاڵ و دواتر ژمارەیەكی زۆری بازرگانان گۆشتیان هاوردە كرد، سەبارەت بە هاوردەكردنی گۆشتی هیندیش ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنەیەك سەفەری هیندستانی كردووەو بەپێی راپۆرتەكەیان دیارە ئەو گۆشتەی كە دەهێنرێت خاڵییە لە نەخۆش و ئاژەڵەكان لە شوێنی پاك سەربڕاون و بڕوانامەی تەندرووستیشیان هەیە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری پارێزگای سلێمانی لاری لە هاوردەكردنی هەبوو، بۆیە بە چاك زانرا كە لیژنەیەكی هاوبەش پێك بێت بۆ زیاتر دیراسەكردنی هەردوو رووی هاوردەكردن یان بە پێچەوانەوە تاكو لە كۆتاییدا بگەنە ئەنجامێكی یەكگرتووی درووست، بابەتی دووەمیش پێداچوونەوە بە قەدەغەكردنی هاوردەی جەرگی مریشك بوو، ئامادەبووان لە رووی زانستی و تەندرووستییەوە راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو، بۆیە ئەم خاڵەش خرایە بەردەست لیژنەیەكی پسپۆر لە پزیشكانی ڤێتێرنەی و مامۆستایانی زانكۆ كە دیراسەی بكات و لایەنی درووستیی و زیانی هاوردەكردنی جەرگی مریشك لە راپۆرتێكدا بخاتەڕوو، دوا خاڵیش بە هەمان شێوە تایبەت بوو پێداچوونەوە بە قەدەغەكردنی هاوردنی ماسیی ڤێتنامی كە لە بازاڕەكان دەفرۆشرێت، راو سەرنجی وەزیرو ئامادەبووانیش لەوەدا بوو كە ئەم بابەتە بە شێوەیەكی زانستیانە بەدواداچوونی بۆ بكرێت و دواتر بە كۆی بیروڕا لەلایەن لیژنەوە بڕیاری لێ بدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/12/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 100 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat