كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    18 / 11 / 2017 07:27 AM
رێنماییەكانی تایبەت بە نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەندین رێنمایی گرنگی تایبەت بە نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە بۆ خاوەن پرۆژەكانی پەلەوەڕو خاوەن پەلەوەڕی خۆماڵی و هاووڵاتیان بڵاوكردۆتەوە.• بەڕێز خاوەن پرۆژەكانی پەلەوەر •كاتی سەردانی كردنت بۆ ناو هۆڵی پەلەوەر دەبێت جلی وبەرگی پاكی تایبەت بە كێڵگە لەبەر بكرێت •بەكارهێنانی پاككەرەوە (معقم) لە پرۆژەكان •مریشكی مردوو بە رێگای زانستی لەناو ببرێت •رێگا گرتن لە تیكەڵ بوونی باڵندەی كێوی لەگەڵ پەلەوەرەكان لەبەر ئەوەی هۆیەكن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی •مریشكی خۆماڵی و كۆتر و قاز و مراوی دوورخەرەوە لە پرۆژە. •بەڕێز خاوەن پەلەوەری خۆماڵی : •لەم ماوەیەدا پەلەوەرەكان لە شوێنی شورەكراو بە خێو بكرێت تاكو تێكەڵ باڵندەی كێوی نەبێت • باڵندەی نەخۆش لەگەڵ ساغ تێكەڵ نەكرێت • باڵندەی كێوی راو نەكرێت و تێكەڵ بە باڵندەكان نەكرێت •دوای دەست لێدان لە مریشك یان كۆكردنەوەی هێلكە دەستەكان باش بە ئاو و سابوون بشۆردرێت •مریشكی نەخۆش سەرنە بڕدرێت و پاك نەكرێت • لە ماوەیەدا سەردانی شوێنی فرۆشتنی باڵندە نەكرێت •مریشكی مردار بوو بخرێتە ژێر خۆڵ •هاووڵاتی بەڕێز : •دووركەوە لە بەكارهێنانی مریشكی زیندوو بۆ خواردن •مریشكی كوشتارگەكان بەكاربهێنە كە لە ژێر چاودێری ڤێتێرنەری سەردەبڕدرێت

كليك بكه‌ بۆ بينينى كتابه‌ چاپكراوه‌كه‌

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 14165 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

كتێبى چاپكراوى هاوپێچ
ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by Engineer: Shapol Madhat